فەرزاد سامانی مانی لە خواردن گرت

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد درێژ کرایەوە و بەندکراوەکەش بە نیشانەی ناڕەزا

١٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٦:٣٩

 

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد درێژ کرایەوە و بەندکراوەکەش بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بڕیارە مانی لە خواردن گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٩ی مەی ٢٠٢١)، لە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٩ی مەی ٢٠٢١)، فەرزاد سامانی، خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە مانی لە خواردن  گرتووە.

فارۆق سامانی برای فەرزاد لە وتوێژێکدا لەگەڵ هەنگاو ڕایگەیاند کە: “دادوەر غوڵامی، دادوەری لقی سێی دادگای شۆڕشی مەهاباد بۆ شەشەمین جار بڕیاری دەستەسەر کردنی فەرزادی درێژ کردووەتەوە و براکەم لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەم وتوویە کە گوشارێکی زۆرم لەسەرە هەتا داپێدانانی بکەم و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاووە بەرەوڕووم کراوەتەوە بە ئەستۆ بگرم”.

فەرزاد سامانی خوێندکاری تێرمی کۆتایی ماستەری کۆمەڵناسیی زانکۆی خوارەزمیی کەرەج رۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠( ٩ی ژانوویەی ٢٠٢١) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

لە رەوتی دەستبەسەرکردنە بەربڵاوەکانی هاووڵاتییانی کورد لە بەفرانباری ساڵی رابردوو، زیاتر لە ١١٥ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە