زاگرۆس عەباسی و ئەحمەد عەزیزی دوای یەک مانگ هێشتا دەستبەسەرن

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە کە مانگێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا دەستبەسەرن.

١١ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٠:٥٨

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری سنە کە مانگێک پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، هێشتا دەستبەسەرن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ئیەک مانگ بە سەر دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان بە ناوەکانی زاگرۆس عەباسی ٢٠ ساڵە و ئەحمەد عەزیزی ٢٦ ساڵە ئەو دوو هاووڵاتییە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١ی مەی ٢٠٢١)،  لە کاتێکدا لە گوندی سەڵەوات ئاوای سنە خەریکی کرێکاری بوون، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بنەماڵەکانیان هەتا ئێستا نەیانتوانیوە لە نزیکەوە بیانبینن و لە مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەش بوون.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز لە گوندەکانی دەورووبەری سنە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە