دەستبەسەر کرانی ٣٥ هاووڵاتیی کورد لە مانگی مەی ٢٠٢١ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژ
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٣٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٣٥ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٣ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت ، ٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری، ٥ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٣ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی سنە دەستەبەسەر کراون کە ٢٥ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ٨ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە و ٢ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
لە مانگی ڕابردوودا دوو چالاکی ژن، دوو ڕۆژنامەنووس و خوێندکارێکیش دەستبەسەر کراون.