پێشوازی هەنگاو لە ڕاپۆرتی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێراندا

ئانتۆنیۆ گۆترێس، سەرۆکی ڕێکخری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە بۆ شوورای مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە ئامادەی کردوو

٢٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٢:٤٥

 

ئانتۆنیۆ گۆترێس، سەرۆکی ڕێکخری نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە بۆ شوورای مافی مرۆڤی ئەم ڕێکخراوە ئامادەی کردووە بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠٢٠ی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو پرژاوەتە سەر پرسی کۆڵبەران و ئەشکەنجەی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی کوردستان.

ناوبراو لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا جەختی کردووەتەوە کە سەرباری کوژرانی لانیکەم ٦٠ کۆڵبەر لە کوردستان هیچ جۆرە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیەک لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام نەدراوە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کوشتاری کۆڵبەران ئاسایی بێتەەوە و هیچ بەدواداچوونێکی یاسایی بۆ نەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم ڕاپۆرتە بۆ ٤٧مین خولی دانیشتنی شوورای مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کراوە کە بڕیارە ٢١ی مانگی ژوئەن بەڕێوە بچێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو وێڕای پێشوازی لە ڕاپۆرتی سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لەئێران و بەتایبەت کوردستان، هەوڵدەدا کە هاوکاری خۆی لە گەڵ ئازاژنس و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرزتر و بەهێزتر بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە