دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی

هەنگاو: حەوتووی رابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبە

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٤:٣٨

 

هەنگاو: حەوتووی رابردوو هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش گواستنەوەی بۆ سنە چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەمە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ ( ٨ی ژوئەنی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان هاووڵاتییەکیان بە ناوی " حەسەن فەرەجی" تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی "لەنجاوا" و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند حەسەن فەرەجی پاش دەستبەسەرکران گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەتی لە شاری سنە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ناوبراو تا ئێستا بێ ئاکام بووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی حەسەن فەرەجی و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، روون نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە