لە بەندیخانەی ئورمیە بەندکراوێک گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا.

٢٢ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢١:٠١

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوو، بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی “شەمسەدین تاتاری” تەمەن ٥٥ ساڵ بە هۆی درەنگ گەیاندنی بە ناوەندە دەرمانییەکان لە بێهداری بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەمسەدین تاتاری نیمەڕۆ تووشی ئازاری دڵ بووە و بە هۆی درەنگ گواستنەوەی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.

شەمسەدین تاتاری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە