بەشداری نوێنەری هەنگاو لە کۆڕبەندی هەرێمی ئەفریقا-ڕۆژهەلاتی ناوەراست بو پێشگیری لە ململانێ (شەر) و پاراستنی مافی کەمینەکان
هەنگاو: نوێنەری هەنگاو لە کۆڕبەندی هەرێمی ئەفریقا-ڕۆژهەلاتی ناوەراست بو پێشگیری لە ململانێ(شەر) و پاراستنی
هەنگاو: نوێنەری هەنگاو لە کۆڕبەندی هەرێمی ئەفریقا-ڕۆژهەلاتی ناوەراست بو پێشگیری لە ململانێ(شەر) و پاراستنی مافی کەمینەکان بەشداری کرد و چند پرسێکی تایبەت بە کوردستانی هێنایە بەر باس.
لە ماوەی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە ٢٥ و ٢٦ی جۆزەردان (١٥ و ١٦ی ژوئەنی ٢٠٢١)، کۆڕبەندی هەرێمی ئەفریقا-ڕۆژهەلاتی ناوەراست بو پێشگیری لە ململانێ (شەر) و پاراستنی مافی کەمینەکان کە لەلایەن شووری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHRC) و بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان (UNPO) و ئەنستیتۆی “تام لانتۆس” بە شێوەی ئۆنلاین و بە بەشداری نوێنەرانی کەمینە نەتەوەییەکان لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەڕێوە چوو.
پرۆفیسۆر فێرناند دی ڤارێنس ڕیپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کێشەی کەمینەکان و هەروەها باڵیۆزەکانی دیکە و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لەو دوو ڕۆژەدا پرسەکانی وەک مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ، مافی چارەنووس ، ڕەگەزپەرستی ، هەڵاواردن ، توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر ، مافی یەکسان بۆ ڕەگەزەکان ، مافی ژنان و منداڵان ، کێشەی زمانەوانی و ڕێگاکانی نەهێشتنی ململانێ و پاراستنی مافی مرۆڤی کەمینەکان لە روژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقا تاوتوێ کردکرد.
بنیامین جێرمەیی، نوێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وەک یەکێک لە رێکخراوە سەرەکیەکان و دەزگاکانی راگەیاندن، کە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان ئێران ڕووماڵ و دۆکیومێنت دەکات، لەم کۆڕبەندەدا داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تری مافی مرۆڤ کرد، کە گوشار بخەنە سەر حکوومەتی ئێران بۆ ئەوەی سزای سێدارەی هاوڵاتیانی کورد و هەروەها کوشتنی کۆڵبەرانی کورد بەبێ دادگایی کردنێکی دادپەروەرانە، کۆتایی پێ بێنێت.
هەروەها پرسی زمان و ئایینییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردی بە تایبەت کوردی یارسانی و فەیلی لە کۆڕبەندە هەرێمییەکانی ئەفریقا - ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پێشگیری لە ململانێ و پاراستنی مافی مرۆڤی کەمینەکان بەرزکرایەوە و ئاماژەی پێ کرا.