سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا
هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی مەریوان جوار ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.
٣٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ٠٨:٢٧
هەنگاو: چالاکێکی ژنی خەڵکی مەریوان جوار ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سورەیا حەقدووست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی “ماڵی ئینسان” لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سورەیا حەقدووست لەیەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازراوەتەوە.
دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سورەیا حەقدووست و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بیبینن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ناڕوونە.