خۆکوشتنی لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی جۆزەردانی ٢٧٢١
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جۆزەردانی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٤ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ ژن و ١٤ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٤ حاڵەت ( ٢ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای سنە: ٨ حاڵەت (٢ ژن و ٦ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت (٥ ژن و ٤ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٥ حاڵەت (٨ ژن و ٧ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٣ حاڵەت (١ژن و ٢ پیاو)
نادیار: ٥ حاڵەت (١ژن و ٤ پیاو)
خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٦ حاڵەت (٩ ژن و ٧ پیاو)
خواردنی حەب: ٣ حاڵەت (٣ پیاو)
خۆسووتاندن: ٣ حاڵەت (١ ژن ٢ پیاو)
خۆ خستنە ناو ڕووبار: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆ فڕێدان لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ پیاو)