هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری مەریوان شوانێکیان کوشت

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لە نزیک سنوور خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە

٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠١:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لە نزیک سنوور خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بووە،  بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژر.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ۳ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ (۲۴ی ژوئەنی ۲۰۲۱)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "ئەسکۆڵ"ی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی "محەمەد حسێنی (مینویی)" تەمەن ۲۳ ساڵ و کوڕی کەماڵ، لە کاتی لەوەراندنی ئاژەڵەکانیدا لە نزیک سنووری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی بنکەی سەربازیی کانی کەوگی مەریوان بە بێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پیشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەسڕێژیان لەو شوانە کوردە کردووە و کوشتوویانە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا و لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱ تا ئیستا لانی کەم ۸ هاووڵاتیی مەدەنی  لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئیران کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە