ئارام فەتحی و سورەیا حەقدووست ئازاد کران

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لە پێراگەیشتنی پزیشکی و دەرمانە

٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠١:٠٨

 

هەنگاو: دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لە پێراگەیشتنی پزیشکی و دەرمانەکانیان بێبەش بوون، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ژوئەن ٢٠٢١)، ئارام فەتحی شاعیر و نووسەر و هەروەها سورەیا حەقدووست چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان دوای ١١ رۆژ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە کوردە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تحمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" و "پروپاگەندە دژی حکوومەت" خراوەتە پاڵیان.

ئارام فەتحی و سورەیا حەقدووست ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٧ی ژوئەن ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ئەو دوو چالاکە مەدەنیە کە هەر دوویان نەخۆشییان هەیە و باری  تەندروستییان ناجێگیرە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی پێراگەیشتن پزیشکی و هەروەها دەسپێراگەیشتن بە دەرمانەکانیان بێبەش کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە