ڕێگا بە بەشداریی ژنان لە رێوڕەسمی یادی کیمیابارانی شاری سەردەشت نەدرا

هەنگاو: بەرپرسانی بەرێوەبەری ڕێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن حکوومەتی

٧ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٥:٤٦

 

هەنگاو: بەرپرسانی بەرێوەبەری ڕێوڕەسمی سی و چوارەمین ساڵیادی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە لایەن حکوومەتی عێڕاقەوە، ڕێگایان بە بەشداریی ژنان لەم رێوڕەسمەدا نەدا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ (۲۸ ژوئەنی ۲۰۲۱)، بە بۆنەی ڕێز گرتن لە یاد و بیرەوەریی قوربانیانی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە ساڵی ٢٦٨٧ی کوردی (١٩٨٧ زایینی)، ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە مزگەوتی جامیعەی شاری سەردەشت بەڕێوە چوو.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ئەمنی و بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێوڕەسمە، بە فەرمانی ئەقسا نەخشیپوور، فەرمانداری شاری سەردەشت، ڕێگایان نەدا ژمارەیەک لە چالاکانی ژن کە بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا چووبوونە شوێنەکە، بچنە ناو مزگەوتەکەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٦٨٧ی کوردی (٢٨ی ژوئەنی ١٩٨٧ی زایینی)، فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی عێراق، شاری سەردەشتیان کیمیاباران کرد. لەم کیمیابارانەدا ١١١ کەس گیانیان بەخت کرد و زیاتر لە ٨٠٠٠ کەسیش بریندار بوون کە تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆریان بە هۆی کاریگەرییەکانی کیمیایییەوە تووشی ئازارن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە