سێ هاووڵاتیی تەنگیسەری پاش ٧٠ ڕۆژ هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون

هەنگاو: سی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە نزیکەی ٧٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون،

١٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٤٩

 

هەنگاو: سی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر کە نزیکەی ٧٠ ڕۆژ پێش ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی نزیکەی ٧٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی  سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگیسەر بە ناوەکانی ئارەش ئەحمەدی تەمەن ٢٢ ساڵ، ئەمیر ڕەزایی تەمەن ٣٠ ساڵ و ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ دوای یەک حەفتە دەستبەسەر کران هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراون.

بە وتەی کەسێکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم سێ کەسە، ئەوان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بەمەبستی ڕوونبوونەوەی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان سەردانی لقی دووی دادگای شاری سنەیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە. ئەو سەرچاوەتە وتیشی کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکانیانەوە نەگرتووە.

مانگی ڕابردوو هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی ئەو سێ کەسەیان ڕاگەیاندووە کە “بە منداڵەکانتان بڵێن کە دان بەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان بنێن هەتا ئازاد بکرێن”.

ئەم سێ کەسە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) هاوکات و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرابوون.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە ئەم سێ کەسە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە