سێ هاووڵاتیی کورد لە ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٨:٥١

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئورمیەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١١ی جولای ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکان لە شاری ئورمیە سێ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی جەلال ئیبراهیمی خەڵکی گوندی “بەردەشک”، خورشید ئیبراهیمی خەڵکی “زێوە” و مامل عەبدی خەڵکی “نازناز” دەستبەسەر کردووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە پیشاندنای بەرگەی دادوەری دەستەبسەر کراون و ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەر کراوەکان زیاتر بیت.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە