خۆکوشتنی لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢١
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ٢٧٢١، لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٩ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان (٣کچ و ٣ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت (١ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت ( ٢ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ ژن)
پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت (٦ ژن و ٦ پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن
کێشەی خێزانی: ١٢ حاڵەت (٨ ژن و ٤ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)
نادیار: ٥ حاڵەت (٢ژن و ٣ پیاو)
خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
شێوەی خۆکوشتن
خۆهەڵواسین: ١٧ حاڵەت (٧ ژن و ١٠ پیاو)
خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)
بەکارهێنانی چەک: ١ حاڵەت (١ژن)