چارەنووسی پێنج هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە کە لە کۆتایی مانگی جۆزەردان و سەرەتای مانگی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندە ئ

٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٥٨

 

هەنگاو: چارەنووسی پێنج هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە کە لە کۆتایی مانگی جۆزەردان و سەرەتای مانگی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون هێشتا نادیارە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەربوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی "دلێر شامحەمەدی، ئەمجەد مورادی، زانیار مورادی، تورەج حەبیبی  و ئەحمەد سادقی" سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نییە و نازانرێت لە کوێ ڕاگیراون.

 

تورەج حەبیبی، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٤ی ژوئەن ٢٠٢١)، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

دلێر شامحەمەدی، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ژوئەن ٢٠٢١) لەلایەن ناوەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

زانیار مورادی، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ژوئەن ٢٠٢١) لەلایەن ناوەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

ئەمجەد مورادی، ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٦ی ژوئەن ٢٠٢١) لەلایەن ناوەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

ئەحمەد سادقی، خەڵکی گوندی شاقەڵا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٦ی جولای ٢٠٢١) دوای بانگهێشت کردن لەلایەن ناوەندەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو پێنج هاووڵاتیەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە