دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی دیکە لە بۆکان

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٥ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٠١

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٥ی جولای ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە بۆکان دوو چالاکیان بە ناوەکانی ئەنوەر مەلەکی و کەماڵ عەباسی وەند دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی سپا لە ئورمیە گوازراونەتەوە.

دەستبەسەر کرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لە کاتێکدایە کە ڕؤژی دووشەممەش سێ چالاکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی کەژاڵ ئەمینی، شەمزین محەمەدی و عەزیمە ناسری لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە