تاران/ کرێکارێکی کورد گیانی لە دەست دا

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە شاری تاران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

٩ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٨:٣١

 

هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا لە کاتی کار کردن لە شاری تاران بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٩ی جولای ٢٠٢١)، کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا بە ناوی سوهەیب قەمەری لە کاتی کار کردن لە شاری تاران گیانی لە دەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سوهەیب قەمەری خەڵکی گوندی نسناری سەوڵاوا بووە و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزای لە بینایەکی نیوەکارە گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە