چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو نادیاره

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "دزاوەر" لە نەوسوود، دوای بیست ڕۆژ لە دەسبەرکران نادیارە.

٢ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٥٣

 

هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "دزاوەر" لە نەوسوود،  دوای بیست ڕۆژ لە دەسبەرکران  نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ۵ی بەیانیی ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژی ۲۷١٨ (٣ی ئاگۆستی ۲۰١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەوسوود ، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی "دزاوەر"  بە ناوی " هادی ئەحمەدی" تەمەن ٦۱ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی هادی ئەحمەدی ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە دوو ئوتۆمبێلی پڕ لە هێز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هادی ئەحمەدی و وێڕای بێڕێزی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی ، ناوبراویان دەسبەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتۆتەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە ، هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەسبەسەر کردنی ئارمان ئەحمەدی هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەو بنەماڵەیە و لەو ڕووەوە کە ناوبراو لە ماڵ نەبووە، هێزە ئەمنییەکان باوکی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە دڕێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە بنەماڵەی "هادی ئەحمەدی" دوای بیست ڕۆژ لە بدەستبەسەر کرانی و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوام  نەیانتوانیوە هیچ جۆرە هەواڵێک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ناوبراو بە دەست بخەن.  هەروەها بە پێی هێندیک لە زانیارییەکان، ئارمان ئەحمەدی بە هۆی زەخت و گوشار و هەڕەشەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ناچار بووە زێدی خۆی بەجێ بهێڵیت و ڕوو لە دەرەوەی ئێران بکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە