جەواد یوسفی بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە دوای پێنج ساڵ بەندکران بەر لێبوردن کەوت و لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٢٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە دوای پێنج ساڵ بەندکران بەر لێبوردن کەوت و لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژ ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١) جەواد یوسفی بەندکراوی مەزهەبی خەڵکی ئورمیە دوای تێپەرکردنی پێنج ساڵ لە ماوەی ٧ ساڵەی بەندکرانەکەی، بەر لێبوردن کەوت و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

جەواد یوسفی ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ساڵی ٢٧١٦ (٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٦) لە جادەی نێوان مەهاباد/ ئورمیە لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی عەباس قراگوز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٤٥ ڕۆژ گوازرایەوە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.

ئەو دوو هاووڵاتیە دواتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شەیخلوو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گروپی "ئەنسارولئیسلام" هەرکام بە ١٠ ساڵ بەندکران سزا دران و دواتر سزایە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٧ ساڵ  بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە