بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر دوو کرێکار سووتان

هەنگاو: دوو کرێکاری لاوی خەڵکی کوهدەشت لە کاتی کار کردن لە کێڵگەیەکی پەلەوەر و بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتەنەوە گیانیان لە دەست دا.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٩:٠٤

 

هەنگاو: دوو کرێکاری لاوی خەڵکی کوهدەشت لە کاتی کار کردن لە کێڵگەیەکی پەلەوەر و بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتەنەوە گیانیان لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٣٠ی جولای ٢٠٢١)، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە دەورووبەری شاری کوهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان دوو کرێکار سووتاون و گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە کوهدەشت ناسنامەی ئەو دوو کرێکارە لاوەی “مێهدی چەم” و “ئەمیر حوسێن عەبدولی” ڕاگەیاندووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە