دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری شنۆ

هەنگاو: لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٢٣:٠٦

 

هەنگاو: لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لانیکەم سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری شنۆ ناسنامەی ئەو سێ کەسەی عوبەید ئەنوەری، حەسەن شادیخا و ڕێبوار چارەکداری ڕاگەیاندووە.

جێگای ئاماژەیە کە حەسەن شادیخا خەڵکی گوندی سینگان پاش چەندین کاتژمێر ئازاد کراوە و چارەنووسی دوو کەسی دیکە نادیارە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە