سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ئیسفەهان جێبەجێ کرا

هەنگاو: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ئەم سزایەی بۆ بڕابوویەو

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١١:١٥

 

هەنگاو: سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە ئەم سزایەی بۆ بڕابوویەوە، لە بەندیخانەی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگوستی ٢٠٢١)، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری هەرسینی پارێزگای کرماشان بە ناوی "ئەرسەلان کەریمی" لە بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.

ئەرسەلان کەریمی، ٣٣ ساڵە، خیزاندار و باوکی دوو منداڵ لە ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧)دا بە تۆمەتی هەڵگرتنی ٩٦ کیلۆگڕەم مۆرفین لە ئیسفەهان دەستبەسەر کرا و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە سزای لەسێداردانی بۆ بڕایەوە.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەرسەلان کەریمی، جەواد کەریمیان و محەمەد نەسرانی، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەوە لە بەندیخانەی ئیسفەهان لە سێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە