١٣ چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدان
هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە گوندەکانی نییەر، تەنگیسەر، شیان و هەمرۆڵە سەر بە ناوچەی
هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی لە گوندەکانی نییەر، تەنگیسەر، شیان و هەمرۆڵە سەر بە ناوچەی ژاوەرۆ لە شاری سنە، ئەم چالاکانە هێشتا دەستبەسەرن و بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە ژێر ئەشکەنجە و گوشاردان.
کاوە مینبەری، شێرکۆ مینبەری، پەیام منبەری، سەریاد مینبەری، میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر، ئارەش ئەحمەدی، ئەمیر ڕەزایی و ئارام مورادیان خەڵکی گوندی تەنگیسەر، ئەحمەد عەزیزی، زاگرۆس عەباسی، نەجات عەزیزی و بێهزاد محەمەدی خەڵکی گوندی شیان و ئیبراهیم تاریمورادی خەڵکی گوندی هەمرۆڵە، ئەو کەسانەن کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەرن.
ئەم ١٣ هاووڵاتییە کە ١١ کەسیان زیاتر کە ١٠٠ ڕۆژە لە ژێر ئەشکەنجەدان گوشاردان هەتا کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی بەسیجی ناوچەکە وە ئەستۆی خۆیان بگرن و دان بەوەدا بنێن کە سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن و لەم حیزبە چەکیان وەگرتووە.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەی ئەم کەسانەی لە گوندی تەنگیسەر ڕاگەیاندووە کە ئەو شتەی کە ئێمە دەمانهەوێ دەبێ کورەکانتان دانیپێدا بنن تا وەکوو ئازادیان بکەین، هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات بە چالاک کردنی ئێکاونتی ئەو کەسانە لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان هەوڵ دەدات کەسانێک بخاتە داوی خۆیانەوە و هەر لەم پەیوەندییەدا دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەر بەردەوامبوونی دەستبەسەر کردن، ئەشکەنجە و ئازاری جەستەیی و دەروونی لەسەر ئەم کەسانە بەشێوەی جدی نیگەرانی خۆی دەردەبرێت و داوا لە هەموو رێکخراوە مافی مرۆڤییەکان دەکات لەم پەیوەندیەدا هەونگاوی جدی هەڵگرن.