دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٢:٤٧

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سەلاح عوسمانی" تەمەن ٤٤ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.

سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی خەراپە و دانیشتووی گوندی ڕزگاری بووە و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی  ئیلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەر کران  و هەروەها  ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە