دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای نەغەدەوە
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی نەغەدەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی نەغەدەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٩ی ئاگوستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری نەغەدە لاوێک کورد بە ناوی "محەمەد تاهیر حوسێن پوور" تەمەن ٣٠ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پێشاندانی حوکمی دادوەری و لە کۆڵانی شوێنی ژیانی محەمەدی تاهیر حوسێن پوور، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی محەمەد تاهیرحوسێن پوور و ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی کراونەتەوە و شوێنی ڕاگیرانی، نادیارە.
جێگای ئاماژەیە کە محەمەد تاهیر حوسێن پوور خێزاندار و ل بازاڕ کاری ئازاد دەکات.