دەستبەسەر کرانی ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چ
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٤٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و چالاکی مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٤٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ٧ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ٢٦ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٤ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.
لە مانگی ڕابردوودا پێنج چالاکی ژن و سێ مێرمنداڵ و پارێزەرێک دەستبەسەر کراون. چوار کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.