ڕاپۆرتێک لە سەر سولەیمان فەندەکی بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا

٢ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١١:٠٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، ماوەی سێ مانگە کە دەستبەسەر کراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، سولەیمان فەندەکی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی ٣ مانگ لە ماوەی سزای ٢٩ مانگ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە، مافی مەرەخەسی پێدرا.

سولەیمان فەندەکی مانگی ڕەزبەری ٢٧١٨ (ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی لە شاری ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو دوای ٣ مانگ بەندکران و تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار مانگی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (مارسی ٢٠٢١) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٢٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

سولەیمان فەندەکی ڕۆژی هەینی ١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە