چالاکێکی ژینگەپارێز لە سنە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێکی دیکە لە چالاکانی

٧ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٥:٢٦

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، یەکێکی دیکە لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٧ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران یەکێک لە ئەندامانی ژینگەپارێزی شاری سنەیان بە ناوی سالار ساڵحی دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی سالار ساڵحی و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیران نابراو نادیارە.

شایانی باسە، سالار ساڵحی پێشتر بۆ ماوەی یەک ساڵ بەرپرسی کۆمیتەی ژینگەپارێزی حیزب وەحدەتی میللی لقی کوردستان لە شاری سنە بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئارمان ئەسەدی خەڵکی دیواندەرە و و سەلاح حوسێن پەناهی خەڵکی بانە لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە