دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بە

٧ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٢٣:١٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دەلۆ” سەر بە شاری ئورمیە  ناوی ئەحەد نەجاڕی چیری تەمەن ٤٠ ساڵ دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ خەوتنگەی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەحەد نەجاڕی چیری ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای دوو حەوتوو بۆ بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە، ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە