دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە د

٨ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٢:١١

 

 هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢١) هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری دیواندەرە هاووڵاتییەکیان بە ناوی "لوقمان قەیسەری" تەمەن ٢٨ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لوقمان قەیسەری بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازاراەتەوە. هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەسەر ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

تا کاتی نوسینەوەی ئەم هەواڵە، هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی لوقمان قەیسەری و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ڕوون نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە