سنە/ بەندکراوێک لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی بە هۆی لیدان و ئەشکەنجە ل

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٥:١٧

 

هەنگاو: بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ بەندی تاکەکەسی بە هۆی لیدان و ئەشکەنجە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) بەندکراوێکی تۆمەتبار بە کوشتنی ئەنقەست، بە ناوی خۆسرۆ جەماڵی فەر تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سنە  لە بەندی تاکەکەسی بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە  بە هۆی کوتان و لێدان و زەربە لەسەری گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە، تەرمی خۆسرۆ جەماڵی فەر کاتژمێر ٩ی دوێنێ شەو لەلایەن کادری ئەمنیی بەندیخانی سنە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید و ڕایانگەیاندووە بە خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە. ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند خۆسرۆ پێش لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دابوو، بەڵام پرسنل نەخۆشخانە هەوڵیان داوە گەدەی بشۆنەوە و هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی بە حەب خۆی کوشتووە دەستیان نەکەوتووە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی جەماڵی فەر لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کاتژمێر ٥ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر یەکێک لە ناسیاوەکانی ئەم بنەماڵە تەرمی خۆسرۆی ناسیوە و بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە تەرمی کوڕەکەیان لە نەخۆشخانەی تەوحیدە.

هەنگاو لەگەڵ یەکێک لە براکانی خۆسرۆ پەیوەندی گرتووە و ناوبراو ڕایگەیاند:” دوای ئەوەی ئێمە چووینە نەخۆشخانەی تەوحید پێیان وتین تەرمی خۆسرۆ لە ساردخانەی بەهەشتی محەمەدی سنەیە، و دوای ئەوە زیاتر لە ٦ ئۆتۆمبێل پڕ لە هێزی ئەمنی تا ساردخانە بە دوای ئێمەوە هاتوون و لەوێ تەلەفون و موبایلی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەمانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و وتوویانە بە هیچ شێوە نابێت لەگەڵ هیچ میدیایەک وتووێژ بکەن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: هێزە ئەمنییەکان تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەکەمان تەرمی خوسرۆ ببینێت و لە کەشێکی تەواو ئەمنیدا کاتژمێر ١٠ی بەیانی تەرمەکەیان ناشتووە.

برای خوسرۆ جەمالی فەڕ پشتڕاستیکردەوە کە کە براکەی لە ژووری تاکەکەسی بووە و وتی ئاگادار بووین کە سێ ڕۆژ پیش گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندی قرەنتینەی بەندیخانەی سنە.

ئەم ئەندامەی بنەماڵەی جەماڵی فەڕ لە بەشێکی دیئکە لە قسەکانیدا وتی: “خوسرۆ سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوو و ئێمە سەرقاڵی ئەوە بووین کە ڕەزامەندیی ئەو بنەماڵانە وەربگرین.”

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە