تەقینەوەی مین لە سەردەشت و قەسری شیرن قوربانی لێکەوتەوە
هەنگاو: بە هۆی تەقەینەوەی مین لە سنوورەکانی قەسری شیرین و سەردەشت دوو هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی و بەمەش لە سەرەتای پاییزەوە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە سنوورەک
هەنگاو: بە هۆی تەقەینەوەی مین لە سنوورەکانی قەسری شیرین و سەردەشت دوو هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانی و بەمەش لە سەرەتای پاییزەوە لانیکەم ٨ هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیکی گوندی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو.
هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەم هاووڵاتییەی هێمن ئیبراهیمی خەڵکی گوندی “شەڵماش”ڕاگەیاندووە کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات تووشی ئەو ڕووداوە بووە. هێمن ئیبراهیمی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەر، بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی گەندم بان لە سنووری قەسری شیرین ژةێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بریندار بووە. ناسنامەی ئەم ژنە کە کۆچەری بووە نەزانراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای وەرزی پاییزەوە (کەمتر لە ٤٥ ڕۆژ) لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە سنوورەکانی قەسری شیرین، دێهلۆڕان، مێهران، نەوسوود، بێستوو، مەهاباد و سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.