تەقینەوەی گوللە خومپارە لە مێهران دوو قوربانی لێکەوتەوە
هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەکەکی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە شاری مێهران سەر بەپارێزگای ئیلام هاووڵاتیی
١٩ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٢١:٢٥
هەنگاو: بەهۆی تەقینەوەی گوللە خومپارەیەکەکی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە شاری مێهران سەر بەپارێزگای ئیلام هاووڵاتییەک گیانی لە دەست دا و هاوژیەنەکەشی بریندار بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەیەکی گولەخومپارەیەکی لە شاری مێهران، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٣ ساڵ کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بووە، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
مەجید کاکی، قایم مقامی مێهران لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕووداوە دوای ئەوە ڕوویداوە لە ئەو پیاوە دەستکاری گوللە خومپارەکەی کردووە و هاوژینی ناوبراویش بریندار بووە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئیلام گوازراوەتەوە.