ئیرەج عێبادی رۆژنامەنووس و نووسەری کورد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: ئیرەج عێبادی رۆژنامەنووس و نووسەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١١:٤٠

 

هەنگاو: ئیرەج عێبادی رۆژنامەنووس و نووسەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هێز ئەمنییەکان لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیرەج عێبادی، رۆژنامەنووس ، نوسەر، وەرگێر و چیرۆکنوسی تەمەن ٧٣ ساڵ و دەستبەسەریان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هەڵیانکواتوەتە سەر ماڵی ئیرەج عیبادی و سەرەڕایی دەستبەسەرکردنی ناوبراو دەستیان بە سەر تەلەفوون و کۆمپیۆترەکەیدا گرتووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئیرەج عێبادی و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی لەبەردەست نیە و چارەنووسی دوای چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکران نادیارە.

ئیرەج عێبادی خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری دوو حەوتوونامەی “لووتکە” لە شاری سنەیە و تا ئێستا چەندین بەرمەهی ئەدەبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە