ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگر و رۆژنامەنووسی خەڵکی بانە لەلایەن تالیبانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: وێنەگر و رۆژنامەنووسێکی خەڵکی بانە کە بۆ وێنەگری و ئامادەکردنی ڕاپۆرت چووەتە وڵاتی ئەفغانستان، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان دەستبەسەر کراوە.

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١١:١٨

 

هەنگاو: وێنەگر و رۆژنامەنووسێکی خەڵکی بانە کە بۆ وێنەگری و ئامادەکردنی ڕاپۆرت چووەتە وڵاتی ئەفغانستان، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) ئیبراهیم عەلیپوور وێنەگر و رۆژنامەنووسی خەڵکی بانە و ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی وینەگرانی (FIAP) و هەروەها ئەندامی ئاژانسی  Middle East imags کە بە مەبەستی ئامادەکرانی ڕاپۆرت و وێنە چووەتە کابۆل پایتەختی ئەفغانستان، لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کراوە.

پەیجی ڕەسمی ئینستاگرامی Middle East images بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئیبراهیم عەلیپوور، هەواڵی دەستبەسەرکرانی ناوبراوی پشتڕاست کردووەتەوە

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئیبراهیم عەلیپوور نەزانراوە و چارەنووسی نادیارە.

ئیبراهیم عەلیپوور تا ئێستا چەندین پیشانگای وینەیی بە شێوەی تاکەکەسی و بە کۆمەڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران و هەروەها لە وڵاتانی ئوسلونی و بریتانیا و هۆڵەند بەرێوەبردووە.

بە پێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئیبراهیم عەلیپوور لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە هۆی هەوڵێستەکانی بەرانبەر کوژرانی کۆڵبەران و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان دەیان جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوه.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە