چارەنووسی دوو ژینگەپارێزی بۆکانی نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نادیارە.

٢٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١١:١١

 

هەنگاو: چارەنووسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان دوای یەک مانگ لە دەستبەسەرکران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نادیارە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، چارەنوسی دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “حامید سپێهری” و “جەعفەر ئیبراهیمی“ دوایی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ناڕوونە.

حامید و جەعفەر، ڕۆژی شەممە(٢٠ی ڕەشەمەی٢٧١٨، ١١ مارسی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

سەڕەڕایی تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتیە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنوسیان لەبەردەست نیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەی لەبنەماڵەی ئەم دو چالاکە ژینگە پارێزە کردووە کە نابێت لەسەر دەستبەسەر کردنی منداڵەکانیان لەگەڵ هیچ میدیایەک وتوێژ بکەن.

شایانی باسەئەم دوو هاووڵاتیە ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “وڵات” لە شاری بۆکان بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە