دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی مەدەنی لە پیرانشار
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێز
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار جەهانگیر ساغەر نیا تەمەن ٣٣، ئچالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی ئەو شارەیان لە ناوەندی شار دەستبەسەر کردووە.
هاوکات خەبات خەتیاڵ تەمەن ٤٠ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی پیرانشار دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە خەبات (کەریم) خەتیار لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا بە هۆی چالاکییەکانی لە کافە کتێبی پیرانشار بەردەوام لەژێر هەڕەشە و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەستدا نییە.