دوو کەسی دیکە لە بانە دەستبەسەر کران و ژمارەی دەستبەسەر کراوان گەیشتە ١٩ کەس

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شاری بانە هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا و ناسنامەی یەکێکی دیکە

٢٧ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٤:٢٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شاری بانە هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا و ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، زاگۆرس ڕەشیدی خەڵکی بانە کە باوکیشی حەوتووی پێشوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەروەها ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی کەریم فرووزش بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە پێنج شەممەی پیشوو و هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردنی بە کۆمەڵی هاووڵاتیانی خەڵکی بانە دەستبەسەر کراوە.

بە هەژمار کردنی ئەم دوو هاووڵاتییە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی خەڵکی بانە کە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون گەیشتە ١٩ کەس کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

سەلاح پزیشکی، ڕەفیق پزشکی، مەناف پزشکی و بێهزاد پزشکی (برا)، کەریم پزشکی، ئەبووبەکر پزشکی و لوقمان پزشکی (برا)، ئەحمەد پزشکی، فەرهاد پزشکی و فەرزاد پزشکی (برا)، کامران پزشکی و ئەرسەلان پزشکی (برا و کوڕی ئەبووبەکر پزشکی)، جەماڵ مروەتی، کەریم فرووزش، عوسمان محەمەدپوور، سەعید قادری، سەعید ڕەشیدی، زاگرۆس ڕەشیدی (کوڕی سەعید ڕەشیدی)و عەلی (نازناو نادیار).

لەگەڵ دەستپێکی شەپۆلی نوێی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لە پێنج شەممەی ڕابردووە هەتا ئەمڕۆ لانیکەم ٣٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی پیرانشار، بانە، سەقز، مەریوان و سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە دوو کەسیان ئازاد بوون و ٣٦ کەسیان چارەنووسیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە