دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی پیرانشار بە بارمتە ئازاد کران
هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبارمتە ئازاد کران.
هەنگاو: حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەبارمتە ئازاد کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، جەهانگیر ساغەرنیا و خەبات خەتیاڵ دو وچالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار دوای پێنج ڕۆژ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران.
ئەم دوو کەسە ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پیرانشار و هەروەها کافەکتێبی ئەندێشەی ئەو شارە بوون کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەر (١٧ی نۆڤەمبر) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سە رهۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراوەتە پاڵیان لە بەر دەستدا نییە.