تەقینەوەی مین لە عەجەبشێر قوربانی لێکەوتەوە

هەنگاو: سەربازێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە عەجەبشێر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

٢ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢٢:١٢

 

هەنگاو: سەربازێکی خەڵکی ئورمیە لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە عەجەبشێر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی عەجەبشێر سەر بە پارێزگای ئازەربایجان سەربازێک بە ناوی هێرش تابان بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیرش تابان خەڵکی گوندی “شەمەلکان” سەر بە شاری ئورمیە بووە کە بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی لەدەست داوە.

شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە