سەردەشت ـ ژنێک بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
هەنگاو: ژنێکی تووش بویی شێرپەنجە لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١١:٤٦
هەنگاو: ژنێکی تووش بویی شێرپەنجە لە شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی دوشەممە (٢٠ خاکەلێوەی ٢٧١٨/ ٩ ئاوریلی ٢٠١٨) ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت، بەهۆی تووش بوون بە شێرپەنجە لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەم ژنەی ” فاتمە جمە“ هاوسەری ”عومەر حەسەن زادە“ ڕاگەیاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری ”هەنگاو“ی ڕاگەیاند کە دامودەزگا حکومەتییەکان لە شاری سەردەشت هیج جۆرە هاوکارییەکی ئەو بنەماڵەیان نەکردووە.
شایانی باسە کەباروودۆخی نالەباری ئابووری لە ئێران، یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی خۆکوشتنی هاووڵاتیان هەژمار دەکرێت.