سیروان عەلیپوور یەکێکی دیکە لەو پەناخوازانەیە کە لە کەناڵی مانش خنکاوە

هەنگاو: دوای ١٠ ڕۆژ لە نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە ئاوەکانی نێوان بریتانیا و فەڕانسا ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو

١١ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢١:٥٩

 

هەنگاو: دوای ١٠ ڕۆژ لە نوقمبوونی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە ئاوەکانی نێوان بریتانیا و فەڕانسا ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو پەناخوازانە کە خەڵکی شاری سەردەشت بووە، ئاشکرا بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیروان عەلیپوور تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی سەردەشت یەکێک لەو پەناخوازانەکەیە کە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی پەناخوازان لە کەناڵی مانش لەنێوان وڵاتانی فەڕانسا و بریتانیا خنکاوە.

سیروان عەلیپوور بە مەبەستی چوون بۆ بریتانیا هاوینی ئەمساڵ زێدەکەی خۆی بەجێهێشتبوو.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٣٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، بەلەمێکی هەڵگری ٣٣ پەناخواز لە کەناڵی مانش نوقمبوو کە تەنیا دوو کەسیان ڕزگاریان بوو و ٣١ کەسیان خنکان.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ تا ئێستا )لە سەرەتای بەهارەوە) لانیکەم ٨ پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان (٣ کەس) و سەردەشت (٣ کەس) لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان ژن بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە