کوژران و برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە ٢١ ڕۆژدا
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا و لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر قوربانی بوون.
٢١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٩:٠٦
هەنگاو: کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بریندار کرا و لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا ٧ کۆڵبەر قوربانی بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، ڕۆژی پێنجشەممە ( ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٥ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی گولـلە.
لەم ئاکامی ئەم کردەوەیەدا، لاقی کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سدیق خزرپوور” پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتای ساڵی ٢٧١٨ی کوردییەوە تاوەکوو ئێستا (لە ٢١ ڕۆژدا)، ٢ کۆڵبەری کورد کوژراون و ٥ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.