دەستبەسەرکرانی دوو لاوی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوو لاوی دیکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوو لاوی دیکەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٥ی دێسامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نییەر و دوو لاویان بە ناوەکانی سەعدی مینبەری تەمەن ٢٦ ساڵ و سیامەک مینبەری تەمەن ٢٦ ساڵ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردوە.
تا کاتی نوسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی سیامەک مینبەری و سەعدی میبەری لەبەردەست دا نیە.
شایانی باسە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر (١٤ی نۆڤەمبەر) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوار لاوی دیکەی خەڵکی گوندەی نییەریان بە ناوەکانی سەیوان مینبەری، ئارەش مینبەری، زانیار مینبەری و میلاد مینبەری دەستبەسەر و تا ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.