دەستبەسەر کرانی هەشتەمین هاووڵاتیی خەڵکی نێ

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوان

١٨ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٧:٥٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەدێی نێ سەر بە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بەمەش ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم گوندە لەماوەی مانگی ڕابردوودا گەیشتە ٨ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٩ی دێسامبری ٢٠٢١)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەدێی نێ بە ناوەکانی فارۆق نیک پەی و محەمەد نیک پەی کە ئامۆزای یەکترین، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ملەی سەڵەوات ئاوای سنە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر (١٣ی نۆڤەمبر( شەش هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەدێی نێ بە ناوەکانی عەبدوڕەحمان ئەفشار، عەبدوڕەحمان ئەشتەک، محەمەد ئەحمەدی، فەرید درەخشانی، کەیوان مینویی و ئیدریس بارامی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و هێشتا دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە