تەقینەوەی مین لە سنووری ئیلام و کرماشان قوربانی لێکەوتەوە
قەسری شیرین سەر بە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی.
هەنگاو: لە ئاکامی تەقینەوەی مین لە سنووری شارەکانی دێهلۆڕان و قەسری شیرین سەر بە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان دوو کەس بوونە قوربانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١(، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە نزیک گوندی (فەڕۆخ ئاو) سەر بە شاری دێهلۆران، هاووڵاتییەک دەست و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە.
ئەم کەسە کە ناسنامەکەی ڕانەگەیەندراوە، پیاوێک لە کۆچەرییەکان بووە.
ڕۆژی ڕابردووش یەکێک لە کرێکارانی بازاڕچەی سنووری پەرویزخانی قەسری شیرین بە هۆی تەقینەوەی مین دەستی بە سەختی بریندار بووە.
ئەم هاووڵاتییە کە ناسناممەکەی نەزانراوە، لەکاتی دانیشتن لە سەر تەپۆڵکەکانی نزیک بازاڕچەکە دەستی ناوەتە سەر مینێک و بووەتە هۆی تەقینەوەی مینەکە.