ئەحمەد تەمووی لە پازدەهەمین ساڵی بەندکرانیدا ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەڵماس دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ئورمیە مافی مر\.

٢٥ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٣:٢٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەڵماس دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٤ ساڵ بەندکران لە بەندیخانەی ئورمیە مافی مرەخەسی پێدرا و ئیدی ناگەڕێتەوە بەندیخانە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٦ی دێسامبری ٢٠٢١)، ئەحمەد تەموویی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەڵماس دوای تێپەڕاندنی ١٤ ساڵ و ٢ مانگ لە سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە، مافی مرەخەسی پێدرا و لەوڕووەوە کە تەنیا ١٠ مانگی ماوە سزاکەی تەواو بێت، ئیدی ناگەڕێتەوە بۆ بەندیخانە.

ئەحمەد تەمووی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧٠٧ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٠٧) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە دواجار ڕێبەندانی هەمان سال لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “موحاریبە” لەڕێگای ئەندامەتی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک( سزای ١٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە بە سەریدا سەپا و ئەم سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

بەهاری سالی ٢٧٠٨ و دوای ئەوەی سزاکەی پشتراستکرایەوە، ئەحمەد تەمووی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهابادەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەحمەد تەمووی لە ماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا کە لە بەندیخانەکانی مەهاباد و ئورمیە ڕاگیرابوو، لە مافی مرەخەسی بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە