ئیلام/ تەقینەوەی مین کوژرانی منداڵێکی ١٠ ساڵانی لێ کەوتەوە

هەنگاو: منداڵێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

٤ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢١:٠٧

 

هەنگاو: منداڵێک لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە ناوچە سنوورییەکانی شاری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٢٦ی دێسامبری ٢٠٢١) بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی “ئەبوغوەیر” سەر بە شاری دێهلۆڕان، منداڵێكی تەمەن ١٠ ساڵ  بە ناوی ئەمیر ڕەزا ڕەزایی مەجد  خەڵکی ئیسلام ئاباد (شاباد) گیانی لەدەست دا.

سەرهەنگ مەنووچێهر مەکی فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری دێهلۆڕان لەمبارەوە بە هەواڵدەرییە خۆجێیەکانی ڕاگەیاندووە، ئەم منداڵە تەمەن ١٠ ساڵان و لە کۆچەرییەکان بووە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕووماڵات تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانە کە بڵاو کراوەتەوە، ئەم منداڵە  پارچەیەک بەر سینگی کەوتووە و دوای گەیاندنی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە