ئەمیر بایزیدی ئازەر لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١٣ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی مەهاباد دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١ی ژانویەی ٢٠٢٢)، ئەمیر بایزیدی ئازەر دوای تەواو بوونی سزای سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەنیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەمیر بایزیدی ئازەر ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٦ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و پاش یەک مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەش وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.

ئەمیر بایزیدی ئازەر هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لەج” سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢٠ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)  بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی کە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بوو دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە